نه‌خۆشیی مه‌لاریا یه‌کێکه له نه‌خۆشییه کوشنده‌کان، بێل و میلیندا گه‌یتس که ده‌وڵه‌مه‌ندترین ھاوسه‌ری جیھانن به‌نیازن له ساڵی ٢٠٤٠ دا جیھان ئاھه‌نگی بنبڕکردنی مه‌لاریا بگێڕێت.
بیل گه‌یتس که به‌شێک له کاره خێرخوازه‌کانی خۆی ته‌رخان کردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه گوازراوه‌کان، بڕیاری داوه به‌شێکی زۆر له سامانه‌که‌ی ته‌رخان بکات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌لاریا و به وته‌ی کلواتی سه‌رۆکی پێشووی ته‌نزانیا که بۆ ڕۆیته‌رز قسه‌ی کردووه، ئه‌و کاره‌ی گه‌یتس زۆر کاریگه‌رتره له‌و کاره‌ی که له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی جیھانی‌دا ده‌کرێت.گه‌یتس به‌نیازیشه له ساڵی ٢٠٢٥، ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخانی کردووه دوو ھێنده‌ی بکات.
ئه‌مریکا ئه‌مساڵ بڕی ٢.٧ ملیار دۆلاری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه ته‌رخان کردووه، له‌کاتێکدا له ساڵی ٢٠٠٠دا ته‌نیا ١٣٠ ملیۆن دۆلار بوو. به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانکۆی ئۆکسفۆرد، نه‌خۆشییه‌که به ڕێژه‌ی ٦٦% که‌م بووه. مه‌لاریا له ڕێی جۆرێک له مێشووله‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه و به پێی ئاماری ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیھانی، ته‌نیا له ساڵی ڕابردوودا ٤٣٨ ھه‌زار که‌سی کوشتووه.