شاندێکی بازرگانانی شاری گرماشان سەردانی سلێمانی دەکەن

بەمەبەستی کارکردن و برەو دان
بەکەرتی بازرگانی لەگەڵ بازرگانانی شاری سلێمانی شاندیکی بازرگانانی ئێران لەگەڵ
ژوری بازرگانی سلێمانی کۆبونەوە
.


لەکۆبونەوەیەکدا یاسین رەحیم فەرەج
جێگری یەکەمی سەرۆکی ژوری بازرگانی و دلاوەر علی سۆفی کەریم ئەندامی ئەنجومەنی
ژوری بازرگانی لەگەڵ شاندی بازرگانی ئێران کە لەشاری کرماشانەوە هاتبون کۆبونەوە
لە کۆبونەوەکەدا یاسین رەحیم ڕایگەیاند
ئێمه‌ له‌گه‌ڵ
ژوری بازرگانی كرماشاندا په‌یوه‌ندی به‌هێزمان هه‌یه‌ زیاتر له‌ ١٥ ساڵه‌ وەکاری
هاوبەش لە نێوانماندا هەیە وەئێمە
داواشمانكردووه‌
هه‌مو ئه‌و شارانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ سلێمانی پێشانگا بكه‌نه‌وه‌ دەتوانن بێن بۆ
بینای پێشانگاكه‌مان ده‌توانن به‌كاری بهێنن و ئێماش هاوکاریان دەبین


باسی لەوەشکرد” ئێمه‌ له‌
كورستان له‌ماوه‌ی ئه‌م دوساڵه‌دا كێشه‌ی ئابوریمان هەیە هه‌رچه‌ندە ئێرانیش ئه‌و
كێشه‌یه‌ی هه‌یه‌ به‌ڵام ئێمه‌و ئه‌وان خۆڕاگرین ده‌توانین له‌گه‌ڵی بژین وە
سەرجەم پرۆژەکانمان کە حکومین کارەکان ڕاگیراوە
هه‌وڵبده‌ین بەهه‌ردولامان
په‌وه‌ندیه‌كه‌مان به‌هێز بێت به‌و پێه‌ی ئێمە پێشینه‌مان له‌گه‌ڵ کاری بازرگانانی
ئیران هه‌یه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ر به‌رده‌وامبین و سه‌ردانی ئه‌م شاندانەش گرنگی
خۆی هەیە


جێگری یەکەمی سەرۆکی ژوری بازرگانی
ئاماژەی بەوەشدا
:ئه‌گه‌ر كاری بازرگانیش نه‌كه‌ین ده‌توانن
ئێوه‌ بێن كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن زۆرێك له‌كارگه‌كان ده‌توانن بێن له‌كوردستان
سه‌رمایه‌ گوزاری بكه‌ن چونكه‌ سلێمانی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی مه‌رزه‌كانی ئیرانه‌ كه‌
دومه‌رری فەرمیمان هه‌یه‌ و مه‌رزێكی تریش له‌ كردنه‌وه‌دایه‌
.


لای خۆشیانەوە بازرگانانی کرماشان داوایانکرد
کار ئاسانیان بۆبکرێت لەناساندنی بازرگانانی شاری سلێمانی و ئەو کارگانەنی کاری
وەبەرهێنان دەکەن تابتوانن بەشێوەیەژی فراوان کاری بازرگانی لەگەڵ شاری سلێمانی
ئەنجام بدەن
.