به‌یانى ئه‌مڕۆ 9ى حوزه‌یران، نرخى نه‌وت له‌بازاڕه جیهانیه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌بینى به‌شێوه‌یه‌ك نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برینت گه‌یشته 52 دۆلار و 72 سه‌نت.
به‌پێى نیشانده‌رى بازاڕه جیهانیه‌كان بۆ ئه‌مڕۆ نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برینت گه‌یشتووه‌ته 52 دۆلار و 72 سه‌نت، هاوكات نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى ڕۆژئاواى ته‌كساسیش (WTI) گه‌یشتووه‌ته 51 دۆلار و 53 سه‌نت.
فرۆشتنى نه‌وت له‌م ئاسته‌دا له كاتێكدایه كه ماوه‌ى دوو ڕۆژه نرخى نه‌وت له 52 دۆلاردا جێگیربووه و كه به به‌رزترین ئاستى تۆماركراوى فرۆشتن داده‌نرێت له‌مساڵدا، شاره‌زایانى بوارى ئابوریش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزمبوونه‌وه‌ى خستنه‌ڕووى یه‌ده‌گى نه‌وتى خاوى ئه‌مریكا.
نرخى نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا به به‌رزى ماوه‌ته‌وه
