: د. ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: كۆمپانیای گازبرۆم كە كۆمپانیایەكی روسییە و لە سنوری هەردوو پارێزگای سلێمانی هەڵەبجە دەستیكردووە بە گەران و پشكنین بەدوای نەوتدا.
لەگەڵ دەستپێكردنی كارەكانیشیدا بڕی 80 ملیۆن دۆلاری پێشكەش بەو ناوچانە كردووە كە كاری تێدا دەكات، وەكو دەستپێكیش بڕی 30ملیۆن دۆلاری خستووەتە سەر ژمارە بانكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەدا خەرج بكرێت.
لەو 30 ملیۆن دۆلارەش بڕێكی بۆ قەزای دەربەندیخان تەرخانكراوە، بەڵام وەزارەتی سامانەسروشتییەكان ناردنی ئەو پارەیەی ڕاگرتووەو تائێستا نەگەشتووەتە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە.
پارێزگاری سلێمانی ڕاشیگەیاند: ئەم کارەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەبەر دوو هۆکار خراپە یەکەم ئەو بڕە پارەیە مافی ڕەوای خەڵکی سلێمانیە ، دووەمیشیان متمانەی کۆمپانیاکان کە بڕێک پارە تەرخان دەکەن بۆ گەشەکردنی ناوچەکانی کە تیایدا بەدوای نەوتدا دەگەڕێن بە حکومەتی هەرێم نامێنێت.