جێبەجێكردنی لامەركەزییەت ژێرخانی ئابووری پارێزگاكان دەبووژێنێتەوە

جێبەجێكردنی پرۆژە یاسای لامەركەزییەت لە سەرجام پارێزگاكانی هەرێم بەگرنگ وەسف دەكرێت و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش رایدەگەیەنێت: لامەركەزییەتی پارێزگاكان ژێرخانی ئابووری دەبووژێنێتەوە.
دواکردن‌‌و جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای سیستەمی لامەرکەزیەت بۆ  کشت پارێزگاکانی هەرێم و بە تایبەت جێبەجێ کردنی ئەو یاسایە بۆ پاریزگای سلێمانی گرنگی و بایەخی تایبەت بە خۆی هەیە لەڕووی یاسای و کارگێریەو دەستووریەوە.
جێگری سەرۆکی ئەجوومەنی پارێزگای سلێمانیش لەم بارەیەوە دەڵێت: ئێمە بەپێی یاسایەک هەڵبژیرراوین لە پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٩ کە ئەویش جێبەچیکردنی پرۆژەی لامەرکەزیەتە لە گشت پارێزگاکانی هەرێمدا کەوابێت مافی هەموو پارێزگایەکە کە داوای جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای لامەرکەزیەت بکات بەبێ دروست کردنی هیچ بەربەست و لەمپەرێک لەبەردەمیدا.
جێگری سەرۆکی ئەجوومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی: لە جێبەجێکردن و چەسپاندنی پرۆژە یاسای لامەرکەزیەتدا رۆتینات کەمدەبێتەوە و شەفافیەت زیاتر بەر قەرار دەبێت، بنەماکانی دیموکراسی زیاتر گەشەدەکات، ئەم ئەزمونە لە زۆر وڵاتی پێشکەوتوی دنیا تاقیکراوەتەوە و لەسەر ئەو بنەمایە ئەنجومەنی پارێزگاکان دەست بەکار بوون بۆیە پێویستە و ئەرکی ئەنجومەنی پارێزگاکانە کە پارێزەری سەرسەختی جێبەجێکردنی یاساکەبن کە جیبەجێکردنی سیستەمی لامەرکەزیە.
عبدولخالق محمد بەرێوبەری کارگێری و ئیداری پارێزگای سلێمانیش دەڵێت: بە جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای لامەرکەزیەت دەتوانرێت دیاردەی رۆتینات کەم بکاتەوەو ئیش‌و کاری هاوڵاتیانیش زۆر بە خێرای رایبکرێت ئەمە جگەلەوەی دەبیتە یارمەتیدەرێکی  باش لە بوژاندنەوەی پرۆژەکان و هاندانی زیاتر بازرگانان و وەربەر‌ێنەران و هاتنەناوەوەی کۆمپانیاکان و ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵیاندا بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت بە پارێزگاکان بکرێت.
وتیشی پێشنیار کراوە بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم کە پرۆژە یاساکە جێبەجی بکرێت بە تایبەتی سلیمانی کە خوسوسیەت و تایبەتمەندی خۆی هەیە، جێبەجێکردنی لامەرکەزیەت دەبیتە هۆی گەشەپیدانی ئابووری، زیادبوونی داهات گەشەکردنی وەبەرهێنان، و کەم کردنەوەی خەرجیەکان لەبەرئەوەی کاتێک پارێزگای سلێمانی هەموو ئەمانە ئەگرێتە ئەستۆی خۆی پێویستە بیربکاتەوە لە زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجیەکان.
ئەگەر پرۆژە یاسای لامەرکەزیەت لە سلێمانیدا بەشێکی دەستکراوەی زیاتر بداتە پارێزگاکە لە جێبەجێکردنی ئەو برگەو یاسایانەی کە ثێویستی بە گەرانەوە نیە بۆ پایتەخت ئەمەش لە پێناو خزمەت کردن و بەپەلە ڕای کردنی ئیش‌و کاری هاوڵاتیان، بەشێکی تریشی وادەکات کۆی داهاتی دەستکەوتوو بۆ پاریزگاکە خەرج بکرێت ئەمەش بۆ قۆناغی پڕ قەیراناوی ئێستای  هەرێم بە گونجاو دادەنرێت.