وه‌زیری‌ كشتوكاڵ چاره‌سه‌ری‌ نوێی‌ پێیه‌

 
وه‌زیری‌ كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو ڕایگه‌یاند، میكانیزم‌و ڕێوشوێنێكی گونجاو گیراوه‌ته‌به‌ر تاكو كارئاسانی بۆ وه‌رگرتنی‌ به‌رهه‌می جوتیاران بكرێت له‌ڕوی نۆره‌گرتن له‌سایلۆكان. 
(عه‌بدولستار مه‌جید) وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی‌ وه‌زاره‌ت بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ جوتیاران ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا وه‌رزی دروێنه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردوه‌، واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م ساڵ به‌رهه‌مێكی باشی گه‌نمی جوتیاران كۆبكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌ت كه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ته‌نگ چاره‌سه‌ركردنی داخوازی و كێشه‌كانی جووتیارانه‌وه‌یه‌، میكانیزمێكی‌ دوێی‌ داناوه‌ بۆ چۆنیه‌تی‌ وه‌رگرنمی‌ گه‌نم له‌جوتیاران.
 له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین كێشه‌ خرانه‌ڕو، سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی زه‌ویی جوتیاران بۆچون و چاره‌سه‌ر ده‌ست نیشانكرا ، وێڕای چه‌ندین كێشه‌ی دیكه‌ چاره‌ی گونجاویان بۆ ده‌ست نیشان كرا، دوپاتیش كرایه‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێ له‌و گرفتانه‌ به‌ رێگه‌ی لیژنه‌ی پسپۆڕ و به‌ هاوكاریی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان له‌شارو شارۆچكه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.