نرخی نه‌وت بۆ سه‌روی 52 دۆلار به‌رز بوویه‌وه‌

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوامە لە هەڵكشان ‌و لە مامەڵەكانی ئەمڕۆشدا 52 دۆلاری تێپەڕاند. 
ماوەی چەند رۆژێكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لە هەڵكشاندایە‌و لە مامەڵەكانی ئەمڕۆشدا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت 76 سەنتی بەرزبووە ‌و گەیشتە 52 دۆلار‌و 20 سەنت ‌و بەرزترین ئاستی لە ماوەی 8 مانگی رابردوودا تۆماركرد، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی سووكی ئەمریكی 65 سەنت بەرزبۆوە‌و 51 دۆلاری تێپەڕاند.
 لەگەڵ هەڵكشانی نرخی نەوتیشدا، نرخی گازی سروشتی بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە‌و نرخی یەك مەتر سێجا گەیشتە 2 دۆلار و 49 سەنت. بەبڕوای پسپۆڕانی كەرتی وزەش، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەستە بە دابەزینی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا‌و دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە نەیجیریا، جگە لەوانەش بەرزبوونەوەی خواستی چین لەسەر نەوت‌و دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی جیهان، بەهۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دادەنرێن