وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشانده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی ساڵی 2013.
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنیكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونی (بی. بی. سی)،جۆرج ئۆزبۆن، وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای لاوازی گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌یان،به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پابه‌ندی به به‌رنامه‌كه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی به‌ریتانیا.
روونیشیكرده‌وه: به‌ریتانیا بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانی قه‌رزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی پێویستی به‌ماوه‌ی زیاتر هه‌یه، بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای به‌ریتانی بۆ پاڵپشتكردنی ئابووری نیشتمانی و بارگرانی زیادكردنی باجه‌كان له‌ئه‌ستو بگرن‌وبه‌شداری بكه‌ن له‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی قه‌رزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان كه به‌ده‌ست سستبوونی ئابووریه‌وه ده‌ناڵینێت.
ئۆزبۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دادپه‌روه‌رێتی ته‌نها سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو كۆتایی هێنانیش ده‌گه‌یه‌نێت به رۆشنبیرێتی به‌ده‌ست هێنانی شتێك بێ ئه‌وه‌ی به ئه‌ركێك هه‌ڵبسین.
رێكخراوی هاریكاری‌و گه‌شه‌پێدانی ئابووری پێشبینی ده‌كات به‌هۆی قه‌یرانی قه‌رزه‌كانی ناوچه‌ی یۆرۆ كه گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه پێكده‌هێنێت بۆ سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری جیهان، ئابووری به‌ریتانیا له‌مساڵدا به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا حه‌وت پووكانه‌وه تۆمار بكات، له‌كاتێكدا جۆرج ئۆزبۆن وه‌زیری دارایی به‌ریتانی له‌مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا پێشبینی كرد گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی له 2012 دا بگاته له‌سه‌دا (0،8)و له 2013 شدا له‌سه‌دا دوو تۆمار بكات.
پسپۆرانی بواری ئابووریش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی هه‌نارده‌كان بۆ ناوچه‌ی یۆرۆ‌وبه‌رزبوونه‌وه‌ی تێكرای هه‌ڵئاوسان،پێویسته حكومه‌تی به‌ریتانیا پێشبینیه‌كان بۆ ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه،به‌شێوه‌یه‌ك بۆ ساڵی 2013 دا نه‌گاته رێژه‌ی له‌سه‌دا (0،5).