زیاتر لە چوار مانگە جگە لە ئارد هیچ خۆراكێك لە ڕێی بریكارەكانەوە نەگەیشتووە بە هاوڵاتیان .
شەوكەت محەمەد بەرێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی رایگەیاند: هۆكاری نەهاتنی بەشە خۆراكی هاوڵاتیان بۆ ئیمزا نەكردنی گرێبەستی كڕین دەگەڕێتەوە , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد وەزیر یاخود كاربەدەستێك نییە لە وەزارەتی بازرگانی عیراق ئیمزا لە سەر گرێبەستەكان بكات .
راشیگەیاند: رۆن گەیشتووە و گرێبەستی 80 هەزار تۆن برنجیش ئامادەیە.