بانكی ناوه‌ندی عێراق 138 ملیۆن دۆلاری خسته‌ بازاڕه‌وه‌

 
بانکی ناوەندیی عێراق لە خستنەڕووی ئاشکرادا کە بۆ دراوی بیانی ڕێکی دەخات، بڕی 138 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.
هەرچەندە دوێنێ دووشەممە 662016، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 135 ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە، ئەمڕۆ سێشەممە بە پێی بەیاننامەیەکی ئەو بانکە ، لە خستنەڕووی ئاشکرادا، بانکی ناوەندی زیاتر لە 138 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە.
 
بانکەکە ئەوەی ڕوون کردووەتەوە کە کۆی فرۆشراوی ئەمڕۆ، 138 ملیۆن و 633 هەزار و 824 دۆلار بە نرخی 1182 دینار بۆ هەر دۆلارێک، بە بەشداریی 32 بانک و 19 کۆمپانیای حەواڵەکردنی دراو، فرۆشراوە. جەختیش لەوە کراوەتەوە کە قەبارەی پارەی حەواڵەکراو 120 ملیۆن و 433 هەزار و 824 دۆلارە و بە شێوەی نەختینەییش بڕی 18 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاریان خستووەتە بازاڕەوە.
 
بەپێی هەمان بەیاننامە، ئەو بڕە پارەیەی کە بە شێوەی حەواڵەکردن نێردراوە، بە بڕی 1190 دینار فرۆشراوە، لە کاتێکدا ئەو پارەیەی بە نەختینەیی خراوەتە بازاڕەوە، بە نرخی 1182 بووە.