پارێزگاری سلێمانی بڕیارده‌دات له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی بواری گه‌شتیاری و ئابوری له‌سلێمانی كارئاسانی بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی عێراق و بیانی بكات و بە پابه‌ندبوون به‌یاسا و ده‌ستوری عێراق، خانوو و موڵك له‌سه‌ریان تۆماربكرێت.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی کۆبونەوەی تایبەتمان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ئەنجامدا ئه‌و پێشنیارانه‌مان بۆ پارێزگاری سلێمانی كرد بۆ زیاتر گرنگیدان به‌كه‌رتی گه‌شتیاری و جوڵانه‌وه‌ی بازاڕ له سلێمانی بۆئه‌وه‌ی بتواندرێت هاوڵاتیان به‌رده‌وامبن له ئیشوكار و، جوڵه‌ی بازاڕ به‌رده‌وامیی هه‌بێت و كارئاسانی بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی عێراق و بیانی بكرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا له‌فه‌رمانێكدا كه واژۆی پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ره به‌ژماره ٦٤٤٨ له‌ڕێكه‌وتی ٦/٦/٢٠١٦ ده‌رچووه، وێنەیەکی بۆ ژوری بازرگانی سلێمانی نێردراوە تیایدا هاتووه “تۆماركردنی شوقه و خانوو به‌ناوی هاوڵاتیانی عێراق و هاوڵاتیانی بیانی به‌هاوشێوه‌ی هاوڵاتیانی سلێمانی رێپێدراوە، به‌مه‌رجێك ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وه‌ربگرێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی خانوبه‌ره‌ی سلێمانی ١ و٢ هه‌ڵده‌ستێت بە جێبەجێكردنی تۆماركردنەكە به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی پارێزگار”.
بڕیاره‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات “پێویسته لایه‌نی ئاسایشی سلێمانی ڕه‌زامه‌ندی بدات به‌پێی ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆیان و ئه‌و بڕیاره‌ش جێبەجێ ده‌كرێت له‌به‌رواری ده‌رچونیه‌وه”.
سه‌رۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی ڕاگه‌یاند” له‌ئێستادا پارێزگاری سلێمانی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكارێكی باش بۆ جوڵه‌ی بازاڕ و كاری هاوڵاتیان و گه‌رتی گه‌شتیاری به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات”.