له‌وڵاتی سعودیه سێ ملیۆن هاوڵاتی كۆمه‌ك و یارمه‌تی له‌وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته وه‌رده‌گرن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ستراتیجیتی نیشتمانی بۆ نیشته‌جێبوون، له‌ئێستادا زیاتر له سێ ملیۆن هاوڵاتی له‌سعودیه كۆمهكو یارمه‌تی له‌وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و وه‌زاره‌تی كاری حكومه‌تی سعودیه وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش ده‌گاته زیاتر له‌سه‌دا 15 ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته، ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌پێی داتا‌و زانیاریه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه له‌چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵدا حكومه‌تی سعودیه رۆژانه نۆ ملیۆن‌و 770 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌م هێناوه‌و داهاتی حه‌جی ئه‌مساڵیش گه‌یشتوه‌ته 16 ملیار دۆلار.
رۆژنامه‌ی (الحیاه) جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ژماره‌ی ئه‌و خانوانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری سعودیه وه‌ك یه‌ده‌گی نیشته‌جێبوون بۆ پێدانی به كرێ ئاماده كراوه ناگاته له‌سه‌دا پێنج، له‌كاتێكدا 60% دانیشتوانی ئه‌و وڵاته كرێنشینن.
رێكخراوه خێرخوازیهكانیش له‌و وڵاته‌دا مه‌زنده ده‌كه‌ن نزیكه‌ی 70 هه‌زار خێزان له‌سعودیه پێویستیان به یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی سعودیه به‌پشت به‌ستن به‌ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كۆمهكو یارمه‌تیان پێشكه‌ش ده‌كات كه له‌ساڵی 2009 دا گه‌یشته 470 هه‌زار خێزان، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌و ژماره‌یه زۆر له‌وه زیاتره.