باڵیۆزی عیراق له ئه‌مریكا داوا ده‌كات ؛ حكومه‌تی ئه‌مریكا فشار بخاته سه‌ر كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل بۆ ئه‌وه‌ی كار و چالاكیه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان رابگرێت.
به پێی وته‌ی باڵێوزه‌كه‌ی عیراق بۆ لایه‌نی ئه‌مریكا، كۆمپانیای ئیسكۆن مۆبیل بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێـت.
جابر حه‌بیب، باڵیۆزی عیراق له ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی ئیكسۆن مۆبیل به ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی راگه‌یاند: ده‌مانه‌وێـت حكومه‌تی ئه‌مریكا هه‌ندێ فشار بخاته سه‌ر ئه‌و كۆمپانیاییه (ئیكسۆن مۆبیل) بۆئه‌وه‌ی كاره‌كانی رابگرێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی: له‌م ماوه‌یه‌دا چاوم به به‌رپرسێكی كه‌رتی وزه‌ی ئه‌مریكا كه‌وت و پێم وتووه فشار بخه‌نه سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه، به‌ڵام پێی راگه‌یاندووم حكومه‌ت ناتوانێـت فشار بخاته سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕیاری كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل بۆ درێژه‌دان به‌كاره‌كانی له‌هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕێكی زۆر تر له‌قازانج له پشكه‌كانیدا.
جابر حه‌بیب، وتیشی: به به‌رپرسه ئه‌مریكیه‌كه‌م وتووه كۆمپانیایه‌كه بۆته هۆی دروستكردنی كێشه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناوچه‌كه‌دا.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا باڵیۆزی عیراق له ئه‌مریكا، وتی: عیراق ده‌یه‌وێت كۆمپانیاكه له باشوور بمێنێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان توانایی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له باشوری عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا نیه.
له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا كۆمپانیای ئیكسۆن به‌هۆی ئیمزاكردنی گرێبه‌ستێكی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا، كێشه‌ی بۆ دروستبوو له‌و گرێبه‌ستانه‌دا كه پێشتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقدا ئه‌نجامی دابوون، هه‌ر بۆیه حكومه‌تی عیراق بڕیاریدا گرێبه‌سته‌كه‌ی ئیكسیۆن مۆبیل له‌گه‌ڵ هه‌رێم به نایاسایی بناسێنێت و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و كۆمپانیایانه‌ی دیكه‌ش كرد كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ئیمزاكردووه كه كاره‌كانیان له باشور و ناوه‌ڕاستی عیراق راده‌گیرێن ئه‌گه‌ر له هه‌رێم كاره‌كانیان رانه‌گرن.