له سلێمانی جووڵه‌ی بازاڕ كه‌می كردووه و به‌شێك له فرۆشیارانیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و قه‌یرانه داراییه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه زیاتر له دوو ساڵه به‌رۆكی هه‌رێمی گرتووه. شاره‌زایه‌كی ئابووریش ده‌ڵێت: كه‌مبوونه‌وه‌ی مووچه و دواكه‌وتنی به‌رده‌وامی كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر بازاڕ دروست كردووه و ئه‌گه‌ر رێگه‌چاره‌یه‌كی یه‌مجاره‌كیش نه‌دۆزرێته‌وه قه‌یرانه‌كه قووڵتر ده‌بێته‌وه.
به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی زیاتر له دوو ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زۆرێك له سێكته‌ره‌كانی ئابووری كردووه و له‌نێویشیاندا سێكته‌ری بازرگانی زۆرترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ری هه‌بووه. به‌و هۆیه‌شه‌وه جووڵەی بازاڕ كه‌می كردووه و هاورده‌كردنی زۆرێك له كاڵاكان بۆ نیوه كه‌مبۆته‌وه و به‌شێك له بازرگان‌یش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بازاڕیان زیاتر له نیوه كه‌می كردووه.
سۆران محێدین كه خاوه‌نی پێشانگه‌ی ئامێره كاره‌باییه‌كانه ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه فرۆشیان زۆر كه‌می كردووه، چونكه به‌شی هه‌ره ۆزری فرۆشی ئه‌وان له‌سه‌ر قیست بووه، كه زیاتر له هه‌زار كڕیاری هه‌میشه‌ییان هه‌بووه كه موچه‌خۆر بوون، به‌ڵام ئێستا نه‌ك خۆیان نا‌وێرن به قیست شتومه‌ك بده‌ن به هاوڵاتیان، به‌ڵكو هاوڵاتیانیش به‌هۆی دۆخی بێ مووچه‌ییه‌وه خۆشیان داوای شتومه‌ك ناكه‌ن.
ئه‌و باسیشی له‌وه كرد ئه‌گه‌ر پێش قه‌یرانه‌كه رۆژانه بیست كڕیار ڕووی تێبكردنایه ئێستا ده كڕیاریش ڕوویان تـێ ناكات و بازاڕ به‌ته‌واوی له كه‌می داوه. هاوكات بیلال ئیسمایل كه خاوه‌نی كۆگای جل و به‌رگه ئه‌ویش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئێستا یه‌ك له سێی جارانیش كڕیار ڕوویان تێ ناكات و ئه‌وان زیاتر كڕیاره‌كانیان بۆته كڕیاری عه‌ره‌ب یان بیانی كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌مێنن ئه‌وا كڕیاری ناوخۆیی هه‌ر وازی له كڕینی جلوبه‌رگ هێناوه. باسیشی له‌وه كرد هه‌ر به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌وه ناچاربووین كه نیوه‌ی كارمه‌نده‌كانمان كه‌مكردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رده‌وامی به فرۆشگه‌كه‌مان بده‌ین.
مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی موچه‌ی چوار مانگی ساڵی ڕابردوویان وه‌رنه‌گرتووه، هاوكات پاش ئه‌وه‌شی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه سیستمێكی نوێ بۆ پێدانی مووچه دیاری كرا، به‌ڵام ئه‌وه نزیكه‌ی دوو مانگ تێده‌په‌ڕێت هێشتا مووچه‌خۆران مووچه‌ی مانگی نیسانیان وه‌رنه‌گرتووه.
شاره‌زایانی ئابووری باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌ك ته‌نها جووڵەی بازاڕ، به‌ڵكو جووڵەی سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازیش كه‌مبۆته‌وه.
شاسوار خالید شاره‌زای بواری ئابووری ئه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه به وردبوونه‌وه له‌و دۆخه‌ی ئێستا ده‌بینین جووڵەی بازرگانی زۆر لاواز بووه. وتیشی: پێشووتر مانگانه زیاتر له ملیار دۆلاری پاره ده‌هاته بازاڕه‌كانی هه‌رێمه‌وه، ئێستا ١٠٠ ملیۆنیش نایه‌ته نێو بازاڕه‌كانه‌وه و ئه‌و پاره‌یه‌شی هاوڵاتیان پاشه‌كه‌وتنیان كردبوو ئه‌ویش له دوو ساڵی ڕابردوودا سه‌رف كراوه و ئێستا بازاڕ به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت كه به‌ته‌واوی بوه‌ستێت. به‌تایبه‌تیش بازاڕ‌ی زۆربه‌ی كه‌سه‌ره‌سته‌كان بێجگه له شتومه‌كی خۆراكی.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌شه‌وه گوتی: پێویسته چاره‌سه‌ری هه‌نووكه‌یی بۆ قه‌یرانی دارایی بدۆزرێته‌وه و حكومه‌تی هه‌رێم به‌دوای به‌دیلی دیكه‌دا بگه‌ڕێته‌وه چیتر ته‌نها پشت به داهاتی كه‌رتی نه‌وت نه‌به‌ستێت و سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی داهات زیاد بكرێت. هه‌روه‌ها بوونی شه‌فافیه‌ت له داهاته‌كانیشدا و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌هه‌ده‌ردان ڕۆڵێكی زۆری ده‌بێت به‌وه‌ی كه ئه‌م دۆخه قه‌یراناوویه تێبپه‌ڕێنرێت.