نرخی‌ نه‌وت به‌رزبوو گه‌یشته‌ ئه‌م ئاسته‌

 
نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برنت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 50 دۆلاری‌ تێپه‌ڕاند، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ دابه‌زینی‌ نرخی‌ دۆلار‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ داواكارییه‌كان له‌سه‌ر نه‌وت، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی‌ په‌لاماردانی‌ ژێرخانی‌ نه‌وتی‌
به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ (سكای‌ نیوز عربیه‌)، نرخی‌ گرێبه‌سته‌ دواخراوه‌كانی‌ نه‌وتی‌ برنت گه‌یشته‌ 50.03 دۆلار بۆ به‌رمیلێك‌و بڕی‌ 39 سه‌نت له‌ نرخی‌ پێشووی‌ زیادیكرد.
نرخی‌ گرێبه‌سته‌ دواخراوه‌كانی‌ نه‌وتی‌ خۆرئاوای‌ تكساس، به‌ هه‌مانشێوه‌ 40 سه‌نت كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 1 رووی‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد، نرخی‌ به‌رمیلێكی‌ گه‌یشته‌ 49.11 دۆلار.
به‌وته‌ی‌ بازرگانان، به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت به‌هۆی‌ دابه‌زینی‌ به‌رچاوی‌ نرخی‌ دۆلاره‌وه‌ بوو له‌ هه‌ینی‌ رابردوو كه‌ له‌به‌رانبه‌ر دراوه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ تر به‌رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 1.5 دابه‌زی‌.