لەئایندەدا لەهەرێمی كوردستان لەڕێگەی كارتی زیرەكەوە بەشە سوتەمەنی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت.
لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكان بۆ هەر خێزانێك كارتێكی زیرەكی دروستكردوە و لەئایندەدا لەڕێگەی ئەو كارتەوە سوتەمەنی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت،
شەوكەت محەمەد لێپرسراوی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی خۆراكیش داوا لەبریكارەكان دەكات بۆ وەرگرتنی كارتەكە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكان بكەن.