لەگەڵ باڵیۆزخانهی كهنهدا له عێراق و ئوردن کۆدەبێتەوەو ڕەوشی بازرگانی و
ئابەری تاوتوێدەکەن و هەوڵ بۆ دروستکردنی پەیوەندی بازرگانی دەدات.
سیروان محەمەد محموود سەرۆکی ژووری
بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و د. سلام عبداللە لێپرسراوی پەیوەندییەکانی ژوور لە
5/6/2006 چاویان کەوت بە وەفدێكی باڵیۆزخانهی كهنهدا
له عێراق و ئوردن بهسهرۆكایهتیی، برۆنۆ ساكۆمانی، باڵیۆزی كهنهدا له
عێراق و ئوردن هەروەها تیمی راوێژکارانی لە بواری بازرگانی و ئابووری.
له كۆبوونهوەکەدا باڵێوزی کەنەدا باسی رۆلی
کەنەدای کرد لە کوردستان وە بە تایبەتی ئەو هەوڵانەی دراوون بۆ هێنانی کۆمپانیا
کەنەدیەکان بۆ کوردستان وە بەشداری کردنیان لە پرۆسەی وەبەرهێنان و بووژانەوە کە
بە شێوەیەک لە شێوەکان زۆر گرنگە نەک تەنها لە ڕوی ئابوورییەوە بۆ هەرێم بەڵکو بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆرستان و داعش لە هەمان
کاتدا، شانبەشانی ئەو یارمەتیە سەربازیی و رامیاری و دبلۆماسیانەی کە کەنەدا
پێشکەش بە عێراق و کوردستانی کردووە، وە بە تایبەت کە کەنەدا پێنجەم وولاتە لە ریزبەندی
ئەو ووڵاتانەی کە یارمەتیەکی جۆری و چەندایەتی پێشکەش دەکەن بە عێراق وەک (دول مانحة).
باڵێوزی کەنەدا جەختی لەوە کردەوە
کە کۆمپانیاکانی کەنەدا لەم قۆناغەدا
دەتوانن بە تایبەتی لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ، بەروبوومی شیرەمەنی، ژینگە، ووزەی پاک
و تازە بووەوە وە هەروەها پیشەسازی خۆراکی رۆلێکی بەرچاویان هەبێت وە تەواوی ئامادەیی
خۆی نیشاندا بۆ کارئاسانکردنی بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئەو کۆمپانیایانەی لەو
سێکتەرانەدا کار دەکەن ئەوەش بە هێنان و بردنی شاند لە نێوان هەردوو ولاتدا بە
هاوکاری ژوور هەروەها ئاڵوگۆری بیروڕا بەشێوەیەکی بەردەوام لە نێوانیاندا.
لەکۆتایی قسەکانیدا باڵێوزی کەنەد ، سەرسامی خۆی نیشان دا بەرامبەر ئەو بووژانەوەی
کە کوردستانی گرتۆتەوە لەماوەیەکی کەمدا سەرەرای ئەو قەیرانانەی ڕوبەڕوی دەبێتەوە وە
گەشبینی خۆی نیشان دا بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان وە هیوای سەرکەوتنی خواست بۆ
بەدیهێنانی سێکتەریكی تایبەت بووژاوە و پێشکەوتوو لە کوردستان.
لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرکی
ژووری بازرگانی لەکۆبونەوەکەدا بە ناوی خۆی و ژوری بازرگانی سلێمانی سوپاسی باڵیوزی کەنەدا و ستافەکەی کرد بۆ ئەو هەوڵانەی
کە تا ئێستا داوییانە بۆ نزیکردنەوەی کۆمەڵگای بازرگانان و پیشەسازانی هەرێم و
کەنەدا.
سەبارەت بە چۆنیەتی پێشخستنی
کارەکان لە داهاتوودا وە رۆڵی ژوور لە پرۆسەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابووری
هەرێم سەرۆکی ژور ڕەزامەندی نیشان دا بۆ نزیک کردنەوەی ژوور لە ژوورە
بازرگانیەکانی کەنەدا وە ئامادەکردنی پرۆتۆکۆلێکی هاوبەش لە نێوانیان دا هەروەک لە
نێوان ژوورو چەندەها ووڵاتان دا کراوە وەک بەشێک لە جالاکیەکانی ژوور لە ئاستی
نێودەوڵەتیدا.
سیروان محەمەد باسی ئەو پرۆژانەی
کرد کە ژووری بازرگانی سەرپەرشتی دەکات لە سلێمانی وە ک گەنجینەکان وە هەروەها
رێکخستنی کۆنفراسی تایبەت بە کشتوکاڵ لە ئامادەکردنی جوارجێوەیەکی گونجاو بۆ
پەرەپێدان ی بوواری کشتووکال لە هەرێم.