لەبەرامبەر بەڕێوەبردنی کۆنفرانسی کشتوکاڵ تینوی وەبەرهێنانە بەڕێوەبەری کوالێتی کۆنترۆڵی سلێمانی دەستخۆشی لەژوری بازرگانی سلێمانی دەکات بۆ پشتیوانیکردنی ئەم جۆرە کۆنفرانسانە.
ئاسۆس کەمال کەریم بەڕێوەبەری پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری سلێمانی بەسایتی ژوری بازرگانی ڕاگەیاند: پشتیوانیکردنی ژوری بازرگانی سلێمانی لە کۆنفرانسی کشتوکاڵی، هاندانێکی باش دەبێت بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکالی کە یەکێکە لەکەرتە گرنگەکان بەڵام تائێستا گرنگی پێنەدراوە وە ئەنجامدانی ئەم کۆنفرانسانە هاندانێکی باش دەبێت بۆ ئاوڕدانەوە لەکەرتی کشتوکاڵ و جوتیاران.
ئاماژەی بەوەشدا نەتواندراوا وەک پێویست گرنگی بەکەرتی کشتوکاڵ بدرێت زەوی کشتوکاڵیمان زۆرە بەڵام زۆربەی لەناوچووە وە هاوردەکردنی ئەو بەروبومانەی لەوڵاتانەوە بۆمان دێت و کشتوکاڵین نەتواندراوە ڕابگیرێت یان گومرگی زیاتربێت تاجوتیارانی خۆمان هانبدات بۆ وەبەرهێنان دوبارە لە کەرتی کشتوکاڵدا.
ئاسۆس کەمال ئاماژە بەوەشدەکات وەک کوالێتی کۆنترۆڵ هەر بابەتێک بێجگە لە خۆراک و دەرمان لەلای ئەوان پشکنینی بۆدەکرێت زیاتر لە 38 مادە پشکنینی بۆدەکرێت ئەو بابەتانەی لەمەرزەکانەوە هاوردە دەکرێن زیاتر مادەی پاکەرەوە و ترشەکانن وەلەئێستادا بەشێک لەسوتەمەنیش کارەکانی دراوە بەئێمەو پشکنینی بۆ دەکەین.