كۆمپانیای (دی ئێن ئۆ)ی نه‌رویجی ئاشكرایكرد له‌به‌رانبه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (160) ملیۆن دۆلاری به‌كۆمپانیا هاوبه‌شه‌كانی داوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكیدا كۆمپانیای (دی ئێن ئۆ) بڵاویكرده‌وه كه هاوبه‌شه‌كانی له‌پڕۆژه‌ی نه‌وتی (تاوكی)دا (160) ملیۆن دۆلاریان وه‌رگرتووه‌و به‌شی خودی كۆمپانیاكه له‌و پاره‌یه (116) ملیۆن دۆلاره.
به‌پێ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌مه سێیه‌مین گوژمه‌یه كه كۆمپانیای (دی ئین ئۆ) به‌رانبه‌ر به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی له‌كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكی له‌نێوان ساڵانی (2009 ـ 2012) وه‌ریده‌گرێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگی شه‌شی ساڵی رابردوودا (104) ملیۆن دۆلار و له مانگی یانزه‌شدا (60) ملیۆن دۆلاری دیكه‌ی وه‌رگرت.
تۆم براتلی وته‌بێژ به‌ناوی كۆمپانیای (دی. ئێن. ئۆ) ئاشكرایكرد پاره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌یان كردووه زۆر له‌وه زیاتره كه‌تائێستا وه‌ریانگرتووه، وتیشی: تائێستا كۆمپانیاكه كاتی خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی دیكه نازانێت كه لای ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ماوه.
برادلی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كۆمپانیاكه‌یان به‌رده‌وامه له په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بگاته 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و له‌چه‌ند ساڵی داهاتوشدا بگاته 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا.
كۆمپانیای دی ئێن ئۆ پشكی له‌سه‌دا (55) له كێڵگه‌ی تاوكیدا هه‌یه و كۆمپانیای جینڵ ئینێرجیش له‌سه‌دا (25) و حكومه‌تی هه‌رێمیش خاوه‌نی له‌سه‌دا (20) نه‌وتی ئه‌و كێڵگه‌یه‌یه.