جیاواز له ساڵانی ڕابردوو جوتیارانی سنووری ده‌شتی بتوێن, له بریی چاندنی به‌رهه‌می گهنمو جۆ ڕوویان له چاندنی به‌روبومی گوڵه‌به‌ڕۆژه كردوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه تا ئێستا پاره‌ی دانه‌وێڵه‌كانی دوو ساڵی ڕابردوویان وه‌رنه‌گرتوه.
جوتیارێک لەم بارەیەوە دەڵێت: چاندنی گەنم هیچ ئیسفادەیەکی نەماوە چونکە لە ساڵی ٢٠١٤وە پارەمان وەرنەگرتوە ترسی ئەوەشمان هەیە بەرهەمی گوڵەبەرۆژەکەشمان بەدەردی گەنمەکەمان بچێت.
جوتیاریكی دیکە لەم بارەیەوە دەڵێت: هەموو مەسرەفێکمان لەسەر حسابی خۆمان کردووە تا ئێستا حکومەت هاوکاری نەکردوین.
چوتیاران: داواش ده‌كه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هه‌لی گونجاو بۆ فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانیان بڕه‌خسێنێت، پێنەدانی پێداویستیە کشتوکاڵیەکان و کۆنکرێت نەکردنی جۆگە ئاودێریەکان لە گرفتە سەرەکیەکانی جوتیارانن .
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی ڕانیه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ساڵانه له كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می جوتیارانی هه‌رێم, ڕێژه‌ی باج له‌سه‌ر به‌رهه‌مه بیانییه‌كان زیاد ده‌كه‌ین.
لە سنوری قەزای رانیە لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو نزیکەی ٤٠ هەزار دۆنم زەوی بە گوڵەبەرۆژە دەچێنرا لە ئێستاشدا جوتریارانی دەشتی بتوێن برەویان بە چاندنی داوەتەوە.
بەپێی وتەی شارەزایانیش زەوی کوردستان باشترین زەویە بۆ چاندنی گوڵەبەرۆژەو و بەرهەم هێنانی گوڵەبەرۆژە بۆ چەرەسات و رۆنی روەکی، بەڵام تا ئێستا بیر لە دامەزراندنی کارگیەکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی رۆنی روەکی نەکراوەتەوە.