كۆمپانیایه‌كی توركیا گرێبه‌ستێكی به‌بڕی (چوار) ملیار‌و (200) ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئێران واژۆكرد، به‌ئامانجی بنیاتنانی ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیای (یونت ئینته‌رناشناڵ)ی توركیا گرێبه‌ستێكی به‌بڕی چوار ملیار‌و (200) ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئێران واژۆكردوه، بۆ بنیاتنانی حه‌وت وێستگه‌ی گازی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، كۆمپانیا توركیه‌كه گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنان له‌ئێران وه‌سفكردوه، له‌دوای هه‌ڵگرتنی ئابڵۆقه‌و سزاكان له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران.
به‌گوێره‌ی كۆمپانیا توركیه‌كه، وێستگه‌كان له‌حه‌وت ناوچه‌ی ئێران بنیات ده‌نرێن‌و بڕی به‌رهه‌مێنانی كاره‌بایان ده‌گاته (شه‌ش) هه‌زار‌و (200) میگاوات.