وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت : بەمەبەستی پارێزگاری كردن لە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و زیادكردنی تێكڕاییەكەی ، وتووێژەكانیان لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكانی بواری نەوتدا دەست پێكردووە.
عادل عەبدولمەهدی وەزیری دەستلەكاركێشاەوەی نەوتی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: ئامانج لە وتووێژەكانیان بانگێشتكردنی وەبەرهێنەرانی بیانییە بەمەبەستی زیادكردنی پلانی درێژخایەن و پارێزگارییكردن لەئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.
حكومەتی عیراق بەپێی ئەو پلانەی كە دایڕشتووە دەیەوێت، ئاستەنگەكانی بەردەم بەرهەمهێنان تێبپەڕێنێت و جارێكی تر بگاتەوە بە ئاستی پێوانەیی خۆی هەروەك پێشبینی دەكات لەنیوەی دووەمی ئەمساڵدا نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە 65 دۆلار كە بەشێوەیەكی سەرەكی پشتی بەداهاتی نەوت بەستووە و لە ئێستاشدا بەوهۆیەوە رووبەڕووی چەندین قەیران بۆتەوە.