پسپۆرێكی یاسایی عێراق رایگەیاندووە، ڕێژەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان كەمترە لە (17%) و داوای هەندێك پەرلەمانتاریش بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی بودجەی هەرێم بنەمایەكی یاسایی هەیە.
(تاریق حەرب) پسپۆری یاسایی عێراقی لەلێدوانێكیدا كەئاژانسی نون بڵاویكردۆتەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕێژەی دانیشتوانی هەرێم لەعێراق بریتییە لە (13%) و داوای هەندێك پەرلەمانتار بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی بودجەی دیاریكراو بۆ هەرێم بنەمایەكی یاسایی هەیە.
حەرب رایگەیاندووە، ئەو لەڕوانگەی بوونی ئەندامانی كورد لەئەنجوومەنی نوێنەران كەلەهەولێر 17 ئەندام و لەشاری سلێمانی 15 ئەندام و لەشاری دهۆكیش 10 ئەندامی هەیە لەكۆی 325 ئەندام و بەو شێوەیەش دەكاتە ڕێژەی (13%) ی كورسییەكان.