نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له واشنتن، به‌يان سامى عه‌بدولڕه‌حمان له ميانى به‌شداريكردنى له پانێلێكدا تايبه‌ت به ره‌وشى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، رايگه‌ياند، پێويسته ده‌سه‌ڵاتى ئابوورى عێراق دابه‌شبكرێت.
به‌يان سامى وتيشى: ئێمه پێويستمان به‌وه هه‌يه سيستمى ئابوورى هه‌رێم بگوازينه‌وه بۆ عێراق و كوردستان له‌و كاته‌وه كه ناوچه‌يه‌كى ئۆتۆنۆمييه و ئابوورييه‌كى سه‌ربه‌خۆ و ئۆتۆنۆمى هه‌بووه، گۆڕانكارى گه‌وره‌ى كردووه.
هه‌روه‌ها وتى: سيستمى ناوه‌ندێتى ئابوورى زيانى له عێراق داوه و پێويسته كار بۆ ئه‌وه بكرێت ده‌سه‌ڵاتى ئابوورى عێراق دابه‌شبكرێت.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، هێشتا حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى ئاوه‌ڵا نييه له بوارى نه‌وتدا و كێشه هه‌يه له ياساى نه‌وتدا و عێراق ئه‌و كه‌رته‌ى داگيركردووه.
به‌يان سامى باسى له‌وه‌شكرد، وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانان ناتوانن له شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقدا كار بكه‌ن.
ئه‌وه‌شى وت: ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌ى له سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رگرت، ماناى ئه‌وه ناگه‌يه‌نێت پاره نه‌دات به هه‌رێمى كوردستان.