ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌روارى 2016/6/2، له ژێر چاودێرى “ڕابه‌ر سدیق” بریكاری وه‌زارتی دارایی و ئابووری به (وه‌كاله‌ت)، له ڕێوڕه‌سمێكى شایسته‌دا ، كۆتایى به خولی (سیسته‌مى هه‌ماهه‌نگى گومرگى ) هێندرا، كه بۆ فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گومرگییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرا بۆوه.
سه‌ره‌تا “ساماڵ عبدولرحمان” به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گومرگ، باسى له جێ به‌جێ كردنى سیته‌مى هه‌ماهه‌نگى كرد، كه له دونیا دا هاوپه‌یمانى گومرگى ئه‌م سیسته‌مه جێ به‌جێ ده‌كات، كه زیاتر له (176) وڵات كارى پێده‌كرێت، كه وه‌ك زمانێكى گومرگى یه‌كگرتوو، بۆ ڕایی كردنى كارى گومرگى له نێوان وڵاتان به‌كار ده‌هێنرێت.
وتیشى: له داهاتوو دا به‌بێ ئه‌م سیسته‌مه ناتوانین كارى گومرگى بكه‌ین، هه‌ر چه‌نده ئه‌م سیسته‌مه له ئێستادا نوێیه بۆ ئێمه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو فه‌رمانبه‌ران فێرى ئه‌م سیسته‌مه بن و جێ به‌جێى بكه‌ین.
هاوكات “ڕابه‌ر سدیق” بریكارى وه‌زاره‌ت، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه پێناسه‌ى گومرگى یان (سیسته‌مى هه‌ماهه‌نگى) گرنگى هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنى كارى گومرگیدا، بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ش هاوشانى وڵاتان، په‌ره به كاركردن له سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه بده‌ین.
وتیشى: ده‌بێت ئێمه له وه‌زاره‌تى دارایی پێشه‌نگ بین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى فه‌رمانبه‌ران، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین و دوا هه‌مین خول نابێت، به‌ڵكو له داهاتوو چه‌ندین خولى جۆراو جۆر له‌سه‌ر بواره‌كانى تر ده‌كه‌ینه‌وه.
له دڕێژه‌ى قسه‌كانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، گومرگ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه تا ساڵى (2003) سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى داهاتى هه‌رێمى كوردستان بووه، بۆ پێدانى مووچه و دابین كردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاونیشتیمانیان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى كوردستان، هه‌ر بۆیه له ئێستاشدا ئێوه ڕۆڵێكى گرنگ ده‌بینن بۆ به‌ده‌ستهێنانى داهات، ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین له‌م دۆخه‌دا زیاتر گرنگى به كارى گومرگى بده‌ین بۆ تێپه‌راندنى ئه‌م قه‌یرانه داراییه.
له كۆتایدا هیوای خواست به‌شداربووان له خوله‌كه سوودمه‌ند بووبن و شاره‌زایه‌كی ته‌واو له كاركردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیسته‌مه ببینن.
شایانی باسه وانه‌كانى ئه‌م خوله له لایه‌ن ڕاهێنه‌رانى گومرگى عێراق گوترانه‌وه، (45 ) فه‌رمانبه‌ر به‌شدارییان تێدا كرد، له هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گومرگییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، خوله‌كه‌ش ماوه‌ى (5) ڕۆژى خایاند و به‌شدار بووانى خوله‌كه‌ش، بڕوانامه‌ى به‌شدارى كردنیان پێدرا.