بۆ یەکەمجار وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان دەست بۆ کەرتی کانزا‌کان دەبات و داوا لە کۆمپانیاکان دەکات پێشنیازەکانیان بۆ پەرەپێدانی کانزاکانی هەرێمی کوردستان رەوانەی ئەو وەزارەتە بکەن.
بەپێی راگەیاندنێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، هەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە چەندین جۆرە کانزای وەک مس، ئاسن، کرۆم، نیکڵ و کۆباڵت.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، هەرێمی کوردستانی لەڕووی ئەگەری هەبوونی کانزا دابەشکردووە بەسەر حەوت بلۆک و نەخشە جیۆلۆجییەکانی ئەو بلۆکانەی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی ببێتە جێگای سەرنجی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه “به‌پێی ئه‌و پشكنینانه‌ی كردویانه 7 بلۆكی به‌رهه‌مهێنانی كانزا له‌به‌رده‌ستدان، هه‌ر حه‌وت بلۆكه‌كه كانزای پێویستی تێدایه بۆ ده‌رهێنان و به‌كارهێنانی به‌مه‌به‌ستی بازرگانی، كه به‌مشێوه‌یه دابه‌شبون (بلۆكی یه‌ك و دو له دهۆكه، سێ و چوار له‌هه‌ولێره، شه‌ش و حه‌وت له سلێمانیه”
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان داوای لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەران کردووە تاوەكو ناوەڕاستی مانگی 9ی ئەمساڵ پێشنیارەکانیان بۆ پەرەپێدانی ئەو حەوت بلۆکە رەوانە وەزارەتەکە بکەن.
ئەم هەنگاوەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە سەرەتای دەستپێکردنی پەرەپێدانی کەرتی کانزا‌کان ئەژمار دەکرێت.