عیراق بە بەهای 50 ملیار دۆلار دووچاری كەلێنێكی دارایی دەبێتەوە

 
عیراق لەماوەی 3 ساڵی رابردوودا بە بەهای 50 ملیار دۆلار دوچاری كەلێنێكی دارایی بۆتەوە، ئەوەش مەترسی بۆ سەر پڕۆژەكانی دروستكردووە.
 مەزهەر محەمەد ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندوە: وەرگرتنی قەرزی سندوقی نێودەوڵەتی دراو لەكاتێكدایە، وڵاتەكەی ماوەی 3 ساڵە بەدەست گرفتی دارایەوە دەناڵێنێت و بەبەهای 50 ملیار دۆلار لەو ڕووە كەلێنێكی بۆ دروستبووە، ئەوەش وایكردووە سەرجەم پڕۆژەكانی روبەڕوی مەترسی بێتەوە.
 وتیشی: ئەوە بۆ یەكەم جارە كە سندوقی دراو لەسەر ئاستێكی باڵا دەست لەكاروباری شەفافیەت و وردبینی عیراق وەردەدات. ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران ئەوەشی خستەڕوو: كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دراو، بەرپرسە لەسەقامگیری ئابووری عیراق، چونكە وڵاتەكەی بەشێكە لەسندوقی نێودەوڵەتی دراو، لەو ڕوشەوە هەنگاویان بۆ رزگاركردنی لەو  قەیرانە ناوە، لەوانە وەرگرتنی 5 ملیارو 400 ملیۆن دۆلاری سندوقی نێودەوڵەی دراو.