بەهۆی تێكچونی پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ روسیا، سەردانیكردنی گەشتیاران بۆ توركیا بەڕێژەی 30% كەمیكردوە، ئەمە بەگوێرەی ئامارێكی وەزارەتی گەشتوگوزاری توركیا.
وەزارەتی گەشتوگوزاری توركیا، ئاماری مانگی ئایاری سەردانیكردنی گەشتیارانی بۆ وڵاتەكەی بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە، نزیكەی (ملیۆنیكو 100 هەزار) بیانی گەشتیان بۆ توركیا كردوە، لەكاتێكدا لەهەمان مانگی ساڵی رابردودا، زیاتر لە (2 ملیۆن) بیانی گەشتیان بۆ توركیا كردوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە” گەشتیارانی روسی كە سەرچاوەیەكی سەرەكی كەرتی گەشتیاریی توركیا بون، بەڕێژەی 79% كەمیكردوەو رێژەی گەشتی خەڵكی ئەڵمانیاش بۆ توركیا 35% كەمیكردوە.
تێكچونی پەیوەندییەكان توركیا لەگەڵ روسیاو نائارامییەكانی ناوخۆی وڵات، هۆكاری دابەزینی ئاستی گەشتیارین.