وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له مانگی ئایاردا گه‌یشتوەته زیاتر له (99) ملیۆن به‌رمیل و کۆی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی باشوری وڵاته‌وه بوه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی هه‌رێمی كوردستان به رێكکه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كۆی بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وت له مانگی ئایاردا به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆمپانیای سۆمۆ (99) ملیۆن و (205) هه‌زار و (367) به‌رمیل بوه و داهاته‌كه‌شی سێ ملیار و (745)ملیۆن و (268)هه‌زار دۆلار بوه و تێكڕای نرخی به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشتوەته (37) دۆلار و (75)سه‌نت.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات کە هیچ بڕه نه‌وتێك له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه هه‌نارده نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی حكومه‌تی هه‌رێم به رێکكهوتنهكهی له‌گه‌ڵ به‌غداوە بوە.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له مانگی ئازاردا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق زیاتر له (100) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردوه.