بەمەبەستی هاندانی کەرتی تایبەت و وەبەرهێنان لەکەرتی کشتوکاڵیدا ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانیدا کۆنفرانسێکی تایبەت بە کەرتی کوشتوکاڵ ئەنجام دەدات.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند” بۆئەوەی بتوانین کەرتی کشتوکاڵ بەرە پێشەوە بەرین و ئابوری وڵاتەکەمان بەرەوپێش بچێت لەکۆنفرانسێکدا لەشاری سلێمانی بەدروشمی کشتوکاڵ تینوی وەبەرهێنانە لە 4/6 سەرجەم کێشەکانی بەردەم ئەوکەرتە و چارەسەرکردنیان دەخەنەڕوو”
وتیشی” لەکۆنفرانسەکەدا چەندین پسپۆڕی شارەزای بواری کشتوکاڵ و لایەنی حکومی و نوێنەرانی کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران و جوتیاری نمونەی تیایدا بەشداردەبن تابتوانین وەبەرهێنەران و خەڵکانی خاوەن سەرمایە هانبدەین وەبەرهێنان لەکەرتی کشتوکاڵدا بکەن و ئەوکەرتە پشتگوێ نەخرێت کەدەتوانێت هەموجۆرە وەبەرهێنانێک لەکشتوکاڵدا بکرێت”
سەرۆکی ژوری بازرگانی هیواخوازە ئەو کۆنفرانسە ببێتە هۆکارێک بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەکانی قەیرانی دارای و ئابوری هەرێمی کوردستان.