زەوی بەخۆرایی دابەش دەكرێت

لێژنەی نیشتەجێكردنی پەرلەمانی عێراق دەڵێت كە پێدانی قەرزی عەقاری بەهاووڵاتییان كێشەی نیشتەجێبوون چارەسەر ناكات و دووپاتی دەكاتەوە كە لە هەوڵی جیدیدان بۆ دابەشكردنی زەوی بەخۆڕایی بەسەر هاووڵاتییان بۆئەوەی بەقەرزێكی دریژخایەن بیكەنە خانوو كە لە ماوەی 25 ساڵ بیدەنەوە.
عەبدولهادی حەكیم سەرۆكی لێژنەی نیشتەجێكردن لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند كە دەستخۆشی لە هەوڵەكانی بانكی عەقاری دەكەین بەسووككردنی مەرجەكانی قەرزدان و زیادكردنی بڕی قەرزەكە، ئەگەرچی ئەوەش تەنگژەی نیشتەجێكردن لە عێراق چارەسەر ناكات.
راشیگەیاند: ئەو قەرزە سوودی بۆ چینی هەژار نییە، چونكە ئەوان ناتوانن مانگانە نیو ملیۆن دینار بدەنەوە، بۆیە پێویستە كار بۆ ئەوە بكرێت كە یاسایەك لە پەرلەمان دەربكرێت و حكوومەت ناچار بكات بەپێدانی زەوی بەخۆڕایی بەهاووڵاتییان و پێدانیشیان قەرزی درێژخایەن و بێ سوود و رسوومات بۆ كردنی بەخانوو بەشێوەیەك لە ماوەی 25 ساڵ بیدەنەوە.