شارەوانی سلێمانی بەشێك لە زەوییە بازرگانیەكان دەفرۆشێت

بە هۆی قەیرانی دارایەوە ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی بەشێك لە زەوییە بازرگانیەكانی شار دەفرۆشێت بۆ خزمەتكردنی پارك و باخچەكانی سلێمانی. 
یوسف یاسین سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بە كەناڵی گەلی كوردستانی ڕاگەیاند: چەند جارێك داوای دابینكردنی بوودجەمان لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەرێم كرد بۆ خزمەتگوزاریەكانی ناوچە سەوزاییەكان، بەڵام وەڵاممان نەدراوەتەوە. 
ووتیشی: بە ناچاری لە رێگەیی فرۆشتنی زەویەكانی سنوری ماستەر پلانی سلێماینەوە هەوڵ دەدەین بڕیك پارە بۆ خزمەتكردنی پارك و باخچەكان دەستەبەر بكەین تا لە مەترسی ووشكبوون و لە ناوچوون پارێزراوبن.