به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كارى گومرگى، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گومرگییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه به‌روارى 29/5/2016، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گومرگ، له ژێر چاودێرى “ڕابه‌ر سدیق” بریكاری وه‌زارتی دارایی و ئابووری به (وه‌كاله‌ت) خولی (سیسته‌مى هه‌ماهه‌نگى گومرگى ) كرده‌وه.
سه‌ره‌تا چه‌ند وته‌یه‌ك له لایه‌ن “ساماڵ عبدولرحمان” به‌ڕێوه‌به‌رگى گشتى گومرگى هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرا، باسى له گرنگی كردنه‌وه‌ی خولى (سیسته‌مى هه‌ماهه‌نگى گومرگى) بۆ به‌شدار بووان كرد؛ له به‌ره‌و پێش چوونى كارى گومرگى له هه‌رێمى كوردستان، به تایبه‌تی له ئێستادا كه حكومه‌تى فیدرالى عێراق، په‌ره به‌و سیسته‌مه ده‌دات كه وه‌ك له هه‌موو جیهان كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
وتیشى: به درێژایی (25) ساڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گومرگ شاده‌مارى داهاتى هه‌رێمى كوردستان بووه، وێڕاى ئه‌و قه‌یرانه داراییه كه جم و جۆڵه بازرگانییه‌كانى كه‌م كردۆته‌وه.
له‌كۆتایدا وتى: ده‌بێت له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كانى سیسته‌مى هه‌ماهه‌نگى گومرگى خۆمان بگونجێنین و په‌ره به كارى خۆمان بده‌ین، هه‌ر بۆیه‌ش له‌م ڕووه‌وه به هاوكارى وه‌زاره‌تى دارایی و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بڕیارماندا، ده‌ست به گۆڕانكارى سیسته‌مى گومرگى بكه‌ین و زه‌مینه بره‌خسێنین بۆ كار كردن و جێ به‌جێ كردنى (سیسته‌مى هه‌ماهه‌نگى گومرگى ) بۆ داهاتووى كارى گومرگى له هه‌رێمى كوردستان.
هاوكات “عبدولقادر عبدوڵلا” جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرگ، سیسته‌مى هه‌ماهه‌نگى گومرگى شیكرده‌وه و باسى له مێژووى په‌یدابوونى ئه‌م سیسته‌مه كرد، كه وه‌ك زمانێكى گومرگى یه‌كگرتوو، له نێوان وڵاتان بۆ هه‌نارده‌و هاورده‌كردنى شت و مه‌ك به‌كار ده‌هێنرێت،
له كۆتایدا هه‌ردوولا هیوایان خواست به‌شداربووان له خوله‌كه سوودمه‌ندبن و شاره‌زایه‌كی ته‌واو له كاركردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیسته‌مه ببینن .
شایانی باسه وانه‌كانى ئه‌م خوله له لایه‌ن ڕاهێنه‌رانى گومرگى عێراق ده‌وترێنه‌وه، زیاتر له (45 ) فه‌رمانبه‌ر به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن له هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گومرگیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، خوله‌كه‌ش ماوه‌ى (5) ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.