بانکی ناوەندیی عێراق ڕێگری لە چالاکیی ژمارەیەک کۆمپانیای ناوخۆیی عێراق کردووە کە مامەڵە بە دراوی عێراقییەوە بکەن ، بەپێی هەواڵێکی بانکی ناوەندیی عێراق، ئەو بڕیارە لەسەر پێشنیارێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دراوە.
دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەند بە نەهێشتنی گەندەڵیی دارایی لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، داوا لە بانکی ناوەندی کرا ڕێگری بکات لە چالاکیی 300 کۆمپانیای ناوخۆیی کە مامەڵە بە دراوی عێراقییەوە دەکەن و لیژنەکەی نوێنەرایەتیی ئەمەریکا ئەو کۆمپانیایانەی بەوە تۆمەتبار کردووە کە سوودیان لە قەیرانی ئابووریی عێراق وەرگرتووە و دەستیان بەسەر بازاڕی دراودا گرتووە.”
هەربۆیە، لەسەر ئەو پێشنیارە، بانکی ناوەندیی عێراق کارەکانیانی ڕاگرتووە، هەروەها لیکۆڵینەوەش لە ژمارەیەک کۆمپانیای دیکە دەکات کە گومانیان لێدەکرێت یاری بە نرخی دراوی عێراقییەوە بکەن.