بانکی ناوەندی عیراق رایگهیاند، نابێت بانکەکان و بازاڕەکانی دراو مامەڵە بە دراوی 500 یۆرۆییەوە بکەن.
لە بەیاننامەکەیهدا بانکی ناوەندی عیراق ئاگاداری هەموو بانکەکانی كردهوه، كه لەمەولا مامەڵەکانی دراوی 500 یۆرۆیی رابگرن و هیچ مامەڵەیەکی کڕین و فرۆشتنی پێوە نەکەن.
بانکی ناوەندی عیراقی ئاماژهی بهوهشكردووه، ئەم بڕیارەیان لەسەر داواکاری وەزارەتی دەرەوە بووە کە لەسەر زانیارییەکانی سەفارەتی عیراق لە وڵاتی سلۆڤاكیا، دوای ئهوهی کە بانکی ناوەندی جیهانی بڕیاریداوە لە ساڵی 2018 دا بە تەواوەتی مامەڵەکانی دراوی 500 یۆرۆیی .
باسیلەوەشکردووە کە کشاندنەوەی دراوی 500 یۆرۆیی لە سەر بنەمای زانیارییەکانە کە لە جیهاندا مامەڵەی نایاسایی بەم دراوەوە دەکرێت.