سەركردەكانی وڵاتانی جی-7 بڕیاریاندا بڕی 3 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار پێشكەش بەعیراق بكەن و تەئكیدیان كردۆتەوە كە زۆر گرنگە هەموو عیراقییەكان بە هەرێمی كوردستانیشەوە سوود لەو پشتگیرییە وەربگرن.
لە وڵاتی ژاپۆن كۆبوونەوەی لوتكەی حەوت وڵاتە پیشەشازییە گەورەكەی جیهان دەستی بە كارەكانی كرد و تێیدا پشتگیری خۆیان بۆ هەوڵەكانی حكومەتی عیراق بۆ چاكسازیی ئابووری و سیاسی و بەهێزكردنی پێكهێنانەوەی نیشتمانی لەم وڵاتە دەربڕی ,
هاوكات سەركردەی وڵاتانی جی حەوت بڕیاریشیاندا بڕی 3 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار پێشكەش بەعیراق بكەن, هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەركردەكانی لوتكەكە ستایشی هەوڵەكانی هێزەكانی عیراقیان كردووە لە جەنگی دژی بە داعش و داواشیان كردووە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەپشتگیریكردنی حكومەتی عیراق بەردەوام بێت.