حەقدەستی کۆمپانیاکان لە تاوکێ و تەقتەق دەگاتە 50 ملیۆن دۆلار

حەقدەستی دەرهێنانی نەوت لە هەردوو کێڵگەی تەقتەق و تاوکێ بۆ مانگی نیسان دەگاتە نزیکەی ٥٠ ملیۆن دۆلار و لەو بڕە ٢٧ ملیۆن دۆلاری وەرگیراوە.
کۆمپانیای گونەل ئینرجی ئەوەی سایتی وشە پشت راست کردووەتەوە کە بۆ دەرهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ لە هەرێمی کوردستان بڕی ١٦ ملیۆن دۆلاری لە حکوومەت وەرگرتووە، ئە بڕە پارەیەی وەریگرتووە بەشێکی حەقی ئەو کۆمپانیایە لە دەرهێنانی نەوت بۆ مانگی نیسان و بەشیکی تریشی  هیی قەرزی پیشووە کە بۆی گەڕاندۆتەوە.
ئەمە بەشێکی ئەو ٣٢ ملیۆن دۆلارەیە کە لە حسابی مانگی نیسان دایە. ٢٧ ملیۆن دۆلار لەو بڕە پارەیە پێوەندی بە حەقدەستی مانگانە هەیە و پێنج ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلاریشی پەرەپێدانی تواناکانی پێشوویەتی.
بەگوێرەی راپۆرتی مانگانەی گونەل ئینرجی رۆژانە ١١٨ هەزار و ٩١٨ بەرمیل نەوت لە کێڵگەی تاوکێ بەرهەم هێنراوە کە ١١٧ هەزار و ٨١٥ بەرمیلی هەناردە کراوە لە کاتێکدا مانگێک پێشتر ٧٤ هەزار و ٥٤٦ بەرمیلی بەرهەم هێنابوو.
ئەو حەقدەستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نێوان هاوبەشەکانی تاوکێ واتە گونەل و دی ئێن ئۆدا دابەش دەکرێت.
رۆژێک پێشتریش  گونەل ئەوەی خستبووە روو کە ١١ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە بۆ بری دەرهێنانی نەوتی تەقتەق لە مانگی چواری ئەمساڵ لە کێڵكگەی تەقتەق.
٢٢ ملیۆن دۆلارەکەی تەقتەق کە ٤٤% پشکی گونەلی تێدایە سەرووی ١٨ ملیۆن دۆلار حەقدەستی مانگەکەیە و سێ ملیۆن و ٦٩٠ هەزار دۆلاریشی پێوەندی بە مافە داراییەکانی پێشترەوە هەیە.