مزهر محه‌ممه‌د سالح راوێژكاری دارایی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام دراوه پێی ده‌ڵێن، رێككه‌وتنی رێكخستنه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بووژانه‌وه، له یه‌كه‌م رۆژی ته‌مموزی داهاتوو كاری پێده‌كرێت، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه عێراق بڕی پێنج ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی قه‌رز ده‌كات و بۆماوه‌ی سێ ساڵ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بانكی نێوده‌وڵه‌تیش بڕی سێ ملیار دۆلار قه‌رز به عێراق ده‌دات، ئه‌و قه‌رزه‌ش مه‌رجێكی ئاسانی بۆ داناوه و ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌نیشی بۆ دیاری كردوه، وتیشی، هه‌ریه‌ك له بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌ندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌رزدان میكانیزمی جیاواز په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
راوێژكاری دارایی حه‌یده‌ر عه‌بادی روونی كرده‌وه، كۆی گشتی ئه‌و قه‌رزه‌ی له سه‌ندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌درێته عێراق ده‌گاته هه‌شت ملیار و 400 ملیۆن دۆلار، وتیشی، دواخستنی دانی قه‌رزی وڵاتان و قه‌رزی قهرهوبووكردنهوهی كوێت له لایه‌ن عێراقه‌وه، ئه‌و فشاره داراییه‌ی له‌سه‌ر عێراقه، كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، عێراق نزیكه‌ی پێنج ملیار دۆلاری دیكه له حه‌وت وڵاتانی پیشه‌سازی “یانه‌ی پاریس” وه‌ك ئیتالیا، ئه‌لمانیا، بریكاری جایكای ژاپۆن بۆ هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی قه‌رز ده‌كات، كۆی ئه‌و قه‌رزه‌ی له سه‌ندوقی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی و گه‌وره وڵاتانی پیشه‌سازی له‌گه‌ڵ دواخستنی پێدانی قه‌رزی كوێت و دواخستنی دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ی تایبه‌ت به‌یانه‌ی پاریسه، ده‌گاته نزیكه‌ی 19 بۆ 20 ملیار دۆلار.