ئازادمحەممەد 35 ساڵه سەرقاڵی كاری كشتوكاڵیه. ئێستا به‌پشتبه‌ستن به ئه‌زموونه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت بۆ خۆی ده‌رمان بۆ به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانی دروستبكات. ئەو ده‌ڵێت “ده‌رمانه‌كانی من هه‌رزانن و زیانیشیان نییه”.
رێكخراوی جاكای ژاپۆنی ئه‌زموونی چاندنی تۆوی گه‌نمه‌شامی ژاپۆنی لەلای ئازاد محەممەد تاقیكرده‌وه، كه له كاره‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتووبوو، ئه‌وانیش بڕیاریانداوه بڕوانامه‌ی جووتیاری نموونه‌یی پێببه‌خشن.
ئازاد محەمه‌د، جووتیاری نمونه‌یی بە کەناڵی رووداوی راگەیاند: “هه‌ستاوم به دروستكردنی كۆمه‌ڵێك ده‌رمان به ده‌ستكردی خۆم. له سیر و بیبه‌ری توون و پیاز، سیر و بیبه‌رەتوونه‌كه بۆ لیماتۆداید، پیازه‌كه و بیبه‌ره تونه‌كه‌ش بۆ كوشتنی حه‌شارات”.
ئازاد به شانازییه‌وه باس له كاره‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێت “خۆڵ و لم پێكه‌وه بارێكی گونجاو دروستده‌كه‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانی شلیكێكی زۆر”.
له 17 خانووه پلاستیكیه‌كه‌ی و شەش دۆنم زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كه‌ی ساڵانه زیاد له 180 تۆ‌ن به‌رهه‌می كشتوكاڵی جۆراوجۆری هه‌یه.
ئازاد محه‌ممه‌د دەڵێت “بژێوی ژیانی خۆم و ماڵ و منداڵم له‌سه‌ر ئه‌م كشتوكاڵه‌یه. داوا له وه‌زاره‌تیش ده‌كه‌م ئه‌و به‌روبوومه‌ی له ده‌ره‌وه دێت گومرگی نه‌كه‌ن، بەڵكو به ته‌واوی بیبڕن”.
ئازاد له هه‌ڵه‌بجه نێوبانگی تایبه‌تی هه‌یه، چه‌ند خوێندكارێكی به‌شه كشتوكاڵییه‌كان سه‌ردانی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت سوود له ئه‌زموونه‌كه‌ی وه‌ربگرن، ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانیان پێبه‌خشی.
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه دەڵێت “زیاتر بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هاندانێك بۆ به‌ڕێزیان كه به‌رده‌وام بێت له‌م ئیش و كارانه. ئیش و كاره‌كانی به نموونه‌یی ده‌بینین، به تایبه‌تی له ئاستی كوردستان خه‌ڵاتی رێزلێنانی وه‌رگرتووه”.