ئوسامە سەدر، بەڕێوبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە دەستیان كردووە بە داشكاندنی نرخی بلیتی فڕۆكە بۆ چەند گەشتێك .
بەپێی راگەیەنراوەكە، نرخی بلیتی چوون و گەڕانەوە لە نێوان بەغدا – بەیروت – بەغدا بە پێەوانەوە و لە نێوان نەجەف – بەیروت – نەجەف 304 دۆلارە و بۆ منداڵانی نێوان تەمەنی 2 بۆ 12 ساڵ 208 دۆلارە و بۆ منداڵانی ساوا 74 دۆلارە,
هاوكات نرخی بلیتی فڕۆكە بۆ گەشتی بەسرە – بەیروت-بەسرە 294 دۆلار و بۆ منداڵانی نێوان تەمەنی 2 بۆ 12 ساڵ بە 298 دۆلار و بۆ منداڵانی ساوا بە 64 دۆلار.
بۆ گەشتی نێوان هەولێر-بەیروت-هەولێر و هەروەها سلێمانی-بەیروت- سلێمانی بە 310 دۆلارە و بۆ مندڵانی 2 بۆ 12 ساڵ بە 206 دۆلار و بۆ منداڵی ساوا بە 78 دۆلارە.
ئەوەش خراوەتەڕوو كە بەم نزیكانە نرخی گەشتەكانی تریش رادەگەینرێت.