لە کرماشان نیوەی زیاتری کەرتەکانی وەبەرهێنان داخراون

بە وتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان، نزیکەی 500 ناوەند و کەرتی وەبەرهێنان لەو پارێزگایە بەهۆی گرفتی داراییەوە داخراون.
 
خەسرەو شەهبازی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کرماشان بە هەواڵدەرییەکانی ئێرانی گوتووە “486 کەرتی بەرهەمهێنان لەو پارێزگایە تووشی قەیرانی دارایی بوون و 122 کەرت بە یەکجاری داخراون.”
 
ئەو لێپرسراوە ئاماژەی بەوەش کردووە، داخران و لەکار کەوتنی ناوەندەکانی وەبەرهێنان لە کرماشان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ڕووی لە زیادبوون کردووە و ئاماژەی بەوەش کردووە “کەمیی نەختینە و قەرزداری و یەرمەتی نەدانی ناوەندەکانی وەبەرهێنان” هۆکارە سەرەکییەکانی دخارانی کەرەتەکانی وەبەرهێنانن.
 
شەهبازی ئاماژەی بەوەش کردووە کە 963 کەرتی بچووکی وەبەرهێنانیش لە پاریزگای کرماشان هەن کە بەشێکی زۆر لەوانیش بەهۆی قەرزاداری و کزیی بازاڕی فرۆش داخراون، یان زۆر بە کەمی کار دەکەن.
 
ئەو بەرپرسە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە ئەنجامی داخرانی کەرەتەکانی وەبەرهێنانی کرماشان بە سەدان کردێکار و فەرمانبەر بێکار بوون.