دروست نەکردنی بەنداو دەبیتە هۆی ئەوەی بەشێكی زۆر لە سەرچاوەكانی ئاوی کوردستان بەفیرۆبچێت

لە ئێستادا بەهۆی قەیرانی دارایییەوە، زۆربەی پڕۆژەكانی دروستكردنی بەنداو لە كوردستان وەستێنراوە، ئەکرەم محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ‌ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان بە پێویستی دەزانێت ئەو بەنداوانە دروست بكرێت، بە پێچەوانەوە نەبوونی بەنداو وا دەكات، كە بەشێكی زۆر لە سەرچاوەكانی ئاو بچێتە شوێنێكی تر، یان بەشێوەی هەڵم‌ و چوونە ژێر زەوییەوە بەفیرۆبچێت.
ئاشکرایە وەرزی باران بارین لە هەرێمی کوردستان چەند مانگێکەوە لە کاتەکانی تردا باران نابارێت بۆیە لە پێناوی بە فێرۆنەدان‌و گلدانەوەی ئەو ئاوەی لە ریگەی باران   بارینەوە دەرژێتە ناو زێ و روبارەکانی کوردستان پێویستە بەنداوی جۆراو جۆری بۆ دروست بکرێت تا لەهەموو کاتەکانی ساڵ کە باران نابارێت لە بوارەکانی کشتوکاڵ و خواردنەوە و گەشتیاری و کارەبا و چەندین بواری تر سودی لی وەربگیرێت.
بە پێچەوانەوە نەبوونی بەنداو وادەکات هەموو ئەو سەرچاوانەی ئاو بچێتە شوینێکی تر یاخود بەشێوەی هەڵم و چوونە ژێر زەویەوە بە فیرۆ بچێت.
سەبارەت بە گرنگی ئاو بۆ کەرتی کشتوکاڵ ئەکرەم محمەد وتی: دیارە کشتوکاڵ بەرهەمێکی بەردەوامە و کوردستانیش خاکیکی بەپیت و بەرەکەتی هەیە کەچی دەبینرێت لە رابردوودا زۆربەی بەروبومەکان لە دەرەوەی کوردستان دەهات بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە هانی  جوتیاران بدرێت بۆ کاری کشتوکاڵی تا ئاسایشی خۆراک لە هەرێمی کوردستان بپارێزرێت بۆ ئەو هەنگاوانەش دەبێت زەمانەتی ئاو بکەین دروستکردنی بەنداو گلدانەوەی ئاویش یەکێکە لەو زەمانەتانە. 
لە ئێستادا ١٧ حەفدە بەنداوی بچوک و مامناوەند و گەورە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە لەوانە ٣ بەنداو لە ساڵانی کۆندا لە سەردەمی رژێمی بەعسدا دروست کراون ئەوانی تریش لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دروست کراون ئەوانیش بەنداوی بچوک و مامناوەند بووە و ئێستا ئاویان تێدا گلدراوەتەوە جگە لەوانەش بەرنامە هەبوو زیاتر لە ٢٢ بیست و دوو بەنداوی تر دروست بکرێت بۆ ئەو مەبەستەش پرۆژەکان ئامادەکراون و هەندێکیان کەوتنە بواری جێبەجی کردنەوە بەڵام بەهۆی بارودۆخی کوردستان‌و قەیرانی دارایەوە جگە لە ٤ چوار  پرۆژە ئەوانی تر هەمووی وەستێنراوە. 
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ‌ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: جگە لەوانە ٤٠ چل بەنداوی تر دیراسەو دیزاینی تەواوکراوە ئامادەکاری هەبوو چەندین بەنداوی تری گەورە و مامناوەند دروست بکرێت لەوانە ١٠ بەنداوی گەورە لەسەر روبارە هەمیشەیەکان بۆ ئەمەش چاوەڕوانن  بە قەرزی دێژخایەن ئەو پرۆژانە ئەنجام بدرێت بەڵام تا ئێستا نەگەیشتۆتە ئەنجام. 
سەبارەت بە عێراقێش دەڵێت لە عێراقیش بە هەمان شێوە زۆربەی پرۆژەکانی دروست کردنی بەنداوەکان وەستێنراوە و هیچ بوجەیەکیان بۆ ئەو مەبەستە نیە ، لەساڵانی رابردووشدا حکومەتی فیدراڵ هاوکاری هەرێم نەبووە لە دروست کردنی پرۆژەکانی بەنداودا، بۆیە وەک هەرێمی کوردستان دەبێت چاوەڕی ئەوان نەکەین و پشت بە خۆمان و داهاتی خۆمان ببەستین.
سەبارە بە دروست کردنی بەنداو لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە ئاماژە بوە دەکرێت کە وڵاتانی دراوسێ دوو سەرچاوەی هاتنی ئاوی کوردستانن پرۆژەی جۆراو جۆری بەنداویان لەسەر رووبارەکان دروست کردوە رەنگە لە داهاتوودا وەک فشاریک لەسەر هەرێمی کوردستان بەکاری بهێنن هەرچەندە تا ئێستا بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر ئاوی کوردستان نەبووە بەڵام لە داهاتودا ئەگەر چارەسەر نەکرێت کارەساتی گەورە دروست دەکات.