بانکی وه‌به‌رھێنانی ئه‌وروپی تاوتوێی قه‌رزپێدان به حکومه‌تی ھه‌رێم ده‌کات و به‌غداش ناچار ده‌کات به‌شی ھه‌رێمی کوردستان بدات.
کۆنسه‌ی گشتیی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له دانیشتنی دوێنێیدا بڕیاری دا ھاوکاریی ھه‌رێمی کوردستان بکات بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانی دارایی و ئه‌مڕۆش کۆنووسی کۆبوونه‌وه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان له یه‌کێتی ئه‌وروپا له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ “ناوه‌ندی ھه‌واڵی ئازاد” وتی: “نوێنه‌رانی ھه‌ر بیست و ھه‌شت وڵاتی ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپا ئیمزایان له‌سه‌ر کردووه و ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بانکی نێوده‌وڵه‌تی و سندوقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو قه‌رز بده‌نه ھه‌رێمی کوردستان و له‌و قه‌رزانه‌ی ده‌ده‌نه عیراق، مه‌رج دابنێن بۆ به‌غدا که پشکی ھه‌رێمی کوردستانی لێبدات”.
ھه‌ر به پێی لێدوانی ئاژگه‌یی، وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌ھه‌مان کاتدا بڕیاریان داوه که به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته بکه‌ن ده‌رباره‌ی ھاوکارییه‌کانی بانکی وه‌به‌رھێنانی ئه‌وروپی تا ھه‌موو ئه‌و قه‌رزانه‌ی ده‌درێنه عیراق مه‌رجی ئه‌وه‌ی تێدابێت به‌شی ھه‌رێمی کوردستانی لێبده‌ن.