پڕۆژه‌ی‌ چاكسازی‌ ئابوری‌ ژووری‌ بازرگانی‌و پیشه‌سازی‌ سلێمانی ڕاگەیەندرا

 
سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لەهەرێى کوردستاندا، بەهۆى بێ  پلانی و نەبونی پێناسەیەکی ڕون بۆ سیستمی ئابوری گرتنەبەری سیاسەتێکی ئابوری هەڵە ڕوبەروی قەیرانێکی ئابوری ئاڵۆز بوینەتەوە بێ ئەوەی ئامادەکارى پی َ شوەختى بۆ کرابیت.
 
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامه‌وانیدا سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” حکومەت پلانی نەبوە کە کەرتی تایبەت ڕۆڵی خۆی ببینێت لە ئابوری کوردستاندا بۆیە ئێمە وەک ژوری بازرگانی بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە ئەو پرۆژەیەمان ئامادە کردووە و بیدەینە حکومەتی هەرێمی کوردستان و سودی لێوەر بگرێت”
 
وتیشی” حکومەت دەبێت بەشێکبێت لە ڕێکخستی ئابوری وڵاتەکەمان وەدەبێت کەرتی تایبەتیش ڕۆڵی خۆی ببینێت لە بواری گەشەکردنی ئابوریدا”
 
پرۆژەکەی ژوری بازرگانی سلێمانی پێکدێت لە دانانی ڕێگە چارەکان وەک بەشدارى ژوورە بازرگانیەکان لەپرۆسەى دروستکردنى بریارى ئابوریدا وە گەشەدان بەپیشەسازى وە بوژانەوەى کشتوکاڵ وە پشتیوانى بازرگانى وە پیشخستنى گەشتیاری و خزمەتگوزاریەکان  ریکخستنەوەى باجو گومرک وە تەندەرو گریبەستەکان وە وزەو پرتۆکیمیاویى وە هاتۆچۆو گواستنەوە بیناسازى بانک و کۆمپانیاى دڵنیای و کارەبا و ژینگە و زانکۆ و کەرتی تایبەت وە داتا و ئامار وە ڕێکخستنەوەی موچە وە هەیکەلی کارگێڕی حکومەت وە شەفافیەت و سەرچاوەکانی داهات.
 
لەپرۆژە یاساکەدا کەخۆی لە 46 پەڕەدا دەبینێتەوە بەدورو درێژی باس لەهەمو چارەسەرەکان کراوە بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانەی ئێستا هەرێمی کوردستانی تێکەوتووە.