قه‌ته‌ر: پێویسته‌ نرخى به‌رمیلێك نه‌وت بگاته‌ 65 دۆلار

وه‌زیرى نه‌وتى قه‌ته‌ر رایگه‌یاند “بازاره‌كانى نه‌وت هاوسه‌نگى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام نرخى نه‌وت نه‌گه‌یشتۆته‌ نرخێكى داده‌په‌روه‌ر، گرنگیشه‌ نرخى به‌رمیلێك نه‌وت بگاته‌ 65 دۆلار”.



ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌سۆشیتد پریس له‌سه‌ر زارى محه‌مه‌د ساده‌، وه‌زیرى نه‌وتى قه‌ته‌ر و سه‌رۆكى ئێستاى رێكخراوى ئۆپێك ئاشكرایكرد بازاره‌كانى نه‌وت وورده‌ وورده‌ ده‌بوژێته‌وه‌، خۆشبه‌ختانه‌ش بنه‌ماكانى باشبوونى بازارى نه‌وت ده‌ركه‌وتوه‌ و به‌رێڕه‌وى راسته‌قینه‌ى خۆیدا ده‌ڕوات.



ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، هێشتا نرخى نه‌وت نه‌گه‌یشتۆته‌ نرخێكى دادپه‌روه‌ر، كه‌ یارمه‌تیده‌ر و هانده‌ر بێت بۆ زیادبوونى وه‌به‌رهێنانكردن له‌ كه‌رتى نه‌وت، بۆئه‌وه‌ى ووزه‌ى پێویست بكاته‌ بازاره‌كان و نرخى نه‌وت كتوپڕ به‌رزنه‌بێته‌وه‌.  



لێدوانه‌كه‌ى ئه‌و وه‌زیره‌ى قه‌ته‌ر له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مرۆ به‌رمیلێك نه‌وت له‌ بازاره‌كاندا به‌ 48 دۆلار فرۆشرا.