یه‌كێك له هۆكاره‌كانی زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی خۆراكی، له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوو، هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه پێی ده‌ڵێن شۆڕشی سه‌وز.
شۆڕشی سه‌وز چاكسازییه له به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم و برنج و دانه‌وێڵه‌كان ئه‌ویش له رێی گۆڕینی شێوازه‌كانی چاندن و به‌رهه‌مهێنان. ئه‌م داهێنانه یارمه‌تیی جووتیار ئه‌دات تا بتوانن به‌رهه‌مێكی زیاتر له زه‌وییه‌كه‌یان بچێنن.
له سه‌ره‌تادا، واته له ده‌یه‌ی 50، كه سه‌رده‌می موعجیزه‌ی كشتوكاڵ ناسراوه، ئه‌م شۆڕشه وه‌ك رێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی برسێتیی جیهانی ناسراوه.
له نێوان ده بۆ پانزه ساڵ دوای ده‌ستپێكردنی شۆڕشی سه‌وز، چاندنی گه‌نم له ئه‌ندۆنیزیا دوو به‌رابه‌ر، له هیندستان سێ به‌رابه‌ر و له مه‌كسیك چوار به‌رابه‌ر زیادی كرد، به‌ڵام شۆڕشی سه‌و تێچوو و خه‌ساره‌تی زۆرشی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا. موعجیزه‌ی كشتوكاڵ پێویستی به ئاودێرییه‌كی زۆره، وێڕای په‌یینی كیمیایی و هتد.
بۆ نموونه كاریگه‌رترین رێگه بۆ تێگه‌یشتن له به‌رهه‌م، سوودوه‌رگرتنه له ئامێری كشتوكاڵی كه نه‌ك ته‌نیا نرخێكی به‌رزی هه‌یه، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كرێكارانی كشتوكاڵ پیشه‌كه‌ی خۆیان له ده‌ست بده‌ن.
له ئاستی نه‌ته‌وه‌یش، بۆ په‌یوه‌ستبوون به شۆڕشی سه‌وز، حكومه‌ت ده‌بێ بودجه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری بۆ ته‌رخان بكات و له ئاستی لۆكاڵیش ئه‌م شۆڕشه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كێڵگه بچوكه‌كان له نێو بچن و شوێنی خۆیان به كۆمپانیا بازرگانییه زه‌به‌لاحه‌كان بده‌ن. زۆرجار، ته‌نها خاوه‌ن زه‌ویه زه‌به‌لاح و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان توانای به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای تازه‌یان هه‌یه و به‌كارهێنانی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه ته‌نیا له زه‌ویه گه‌وره‌كاندا گونجاوه.
بۆ نموونه له ولایه‌تی په‌نجابی هیندستان، شۆڕشی سه‌وز بووه هۆی زیادبوونی به‌رچاوی به‌رهه‌مهێنانی دانه‌وێڵه‌كان، به‌ڵام له هه‌مان كاتیشا بووه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌دا په‌نجای كرێكاران پیشه‌كانی خۆیان له ده‌ست بده‌ن و زه‌وییه‌كانیان به جێ بهێڵن.
به گه‌شه‌سه‌ندنی رێژه‌ی دانیشتوان له‌و وڵاتانه‌ی له باری په‌ره‌سه‌ندن، پرسی به‌رهه‌مهێنان و شوێنگۆڕین زۆر ئاڵۆزتر بوو. ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری دانیشتوان، له‌م وڵاتانه‌دا، ناچار بوونه به‌ره‌و ناوچه‌كانی تر كۆچ بكه‌ن و ته‌نانه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی زه‌وی كشتوكاڵی دره‌خت و جه‌نگڵه‌كان ببڕنه‌وه.
له جه‌نگی جیهانی دووه‌م به دواوه، زه‌وییه‌كی زۆر كه شایه‌نی كشتوكاڵ بوون هێزی كشتوكاڵی خۆیان له ده‌ست دا و ئیدی به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆی لێ شین نابێت. پیشه‌سازیبوونی خێرای وڵاتانی یابان، تایوان و، كۆریای باشوور بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی خۆراكی و ناچاربوون له وڵاتانی تر وشکە خۆراك هاورده بكه‌ن.