پێنج ملیار دۆلار بۆ پارێزگاكان ته‌رخان ده‌كرێت

 
بڕیاره‌ له‌و (13) ملیار دۆلاره‌ قه‌رزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ی‌ كه‌ حكومه‌تی‌ عێراق وه‌ریده‌گرێت، پێنج ملیار دۆلاری‌ بۆ پرۆژه‌ی‌ پارێزگاكان ته‌رخان بكرێت.
 
ماڵپه‌ڕی‌ مه‌سه‌له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ (یه‌حیا ناسری‌) پارێزگاری‌ زیقاری‌ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تێیدا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی‌ ئابوری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ڕێكه‌وتن كراوه‌، كه‌ له‌و (13) ملیار دۆلاره‌ قه‌رزه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ی‌ به‌غدا وه‌رده‌گرێت، پێنج ملیار دۆلاری‌ بۆ پرۆژه‌‌و قه‌رزی‌ پارێزگاكان ته‌رخان بكرێت.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ته‌رخانكردنی‌ پێنج ملیار دۆلار بۆ پرۆژه‌‌و قه‌رزی‌ پرۆژه‌ی‌ پارێزگاكان، ڕۆڵی‌ ده‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ داراییه‌‌و ئاسته‌نگه‌كانی‌ به‌رده‌م پرۆژه‌كان‌و دانه‌وه‌ی‌ قه‌رزی‌ كۆمپانیاكان.