كۆنفرانسێكی‌ ئابووری‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ی‌ كه‌رتی‌ وه‌به‌رهێنان سازکرا

 
له‌ زانكۆی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ سلێمانی‌، دامه‌زراوه‌ی‌ پشتیوانیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، كۆنفرانسێكی‌ بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان و به‌رپرسانی‌ حكومی‌، سازكرد.
 
بەسەرپەرشتی د.بەرهەم ساڵح سەرۆکی بۆردی زانکۆی ئەمریکی_ سلێمانی و بەبەشداری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ژووری بازرکانی و ژمارەیەک لەبەرپرسانی حکومی و سەرمایەداران و بازرگانان و وەبەرهێەرانی شاری سلێمانی سمینارێک بەڕێوەچوو
زیاد به‌در، سه‌رۆكی‌ وه‌فدی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ عێراق، ڕاگه‌یاند: دامه‌زراوه‌ی‌ پشتیوانیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، هاتوه‌ته‌ كوردستان و عێراق بۆئه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان بگرێت تاوه‌كو كه‌رتی‌ تایبه‌ت بكه‌وێته‌وه‌ سه‌ر پێ‌ و له‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ ڕزگاری‌ بێت، بۆ ئه‌وه‌ش ته‌نها ڕاوێژیان پێشكه‌ش ناكه‌ن، به‌ڵكو وه‌به‌رهێنانیش ده‌كه‌ن.
ئاشكراشی كرد: هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دامه‌زراوه‌كه‌یان له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ رابردوودا، گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای‌ ماس گڵۆباڵ واژۆكردوه‌ بۆ پشتیوانی‌ دارایی‌ وێستگه‌ی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ به‌ به‌های‌ 375 ملیۆن دۆلار.
 
لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کەبەشداربوو لەسمینارەکەدا ڕایگەیاند دامه‌زراوه‌ی‌ پشتیوانیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ گرنگی خۆی دەبێت و دەتوانێت ببێتە هۆکارێک بۆ هاوکاری کردن و پێدانی یارمەتی بازرگانان و وەبەرهێنەران لەشاری سلێمانیدا بەتایبەت کەرتی وەبەر هێتان و کشتوکاڵ و کارگەکان کەدەتوانن سود لە قەرزی ئەو بانکە وەربگرن و ببێتە مایەی پێشکەوتنی ئەوکەرتانە لەشاری سلێمانیدا.
دامه‌زراوه‌ی‌ پشتیوانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ لقێكی‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتی‌ تایبه‌تدا، له‌ زۆرێك له‌ وڵاتاندا به‌ ئامانجی‌ پشتیوانی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌كاندا وه‌به‌رهێنان ده‌كات.