بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری زیاد کردوە لە پێشتردا رۆژانە بڕی ١٢٢ملیۆن دۆلاری دەفرۆشت بەڵام ئێستا بەرزی کردۆتەوە بۆ ١٢٣ ملیۆن دۆلار .
بانکی ناواندی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردوە، ئەمرۆ دووشەممە رێژەی فرۆشتنی دۆلاری لە ریگەی زیاد کردنی ئاشکراوە زیادکردووە بۆ ١٢٣ ملیۆن و ٢١٤ هەزار دۆلار زیادکردووە .
راشیگەیاندوە کە هەر دۆلارێک بە ١١٨٢ دینار فرۆشراوە و لەو زیادکردنەدا ٢٩ بانک و ١٨ کۆمپانیای حەواڵە بەشداریان کردووە.
ئاشکراشی کردووە کە بڕی ٦٩ ملیۆن و ٨٠٩ هەزار دۆلاریبە کۆمپانیاکانی حەواڵە فرۆشتووە و بڕی ١١ ملیۆن دۆلاری بەشیوەی نەخت فرۆشتووە.