سەرەك وەزیرانی بەریتانیا هۆشداری ئەوەیدا ئەگەر لە راپرسییەكەی رۆژی (23)ی حوزەیراندا بە ئەرێ دەنگ لەسەر دەرچوون لە یەكێتی ئەوروپا بدرێت، ئەوا بەهای پاوەند دادەبەزێت و نرخی خۆراكیش گران دەبێت.
دیڤید كامیرۆن، كە سەركردایەتی ئەو هەوڵانە دەكات كە دەیەوێت لە یەكێتی ئەوروپا بمێنێتەوە لە وتارێكدا كە رۆژنامەی (زە سەن) بڵاویكردۆتەوە دەڵێت” لاوازی بەهای دراو واتە زیادبوونی نرخی كاڵاوشمەكی هاوردە, ئەوەش دەبێتە هۆی گرانی خۆراك و لاوازی چالاكیە بازرگانیەكانیشی لێدەكەوێتەوە و هەموولایەكیش دەزانێت كە ئەوەش بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاشمەك بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
كامێرۆن دەڵێت” ناوەندی خەرجی خواردن و خواردنەوەی هەفتەیەكی خێزانێك بەرێژەی (3%) بەزر دەبێتەوە، كە ساڵانە دەكاتە (120) پاوەن واتە (174.06) دۆلار.
سەرەك وەزیرانی بەریتانیا ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات دەرچوونی بەریتانیا كاریگەری گەورەی لەسەر پێگە دبلۆسی و ئابووری بەریتانیا و رۆڵی لەبازرگانی جیهان دەببَت.
بەگوێرەی ئەو راپرسیە سەرەتاییەكان لە كۆی (7) راپرسی شەشیان لەگەڵا مانەوەن لەناو یەكێتی ئەوروپادان